ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ مهاباد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوه‌كانی ڕێبوار ڕه‌سووڵی، ئه‌یووب ڕه‌سووڵی و عوسمان جه‌هانی فه‌ڕ(شوانه) له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، جگه‌ له‌و سێ هاووڵاتیه‌، حه‌وت هاوونیشتمانی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی یووسف قاڵ، ئارام مه‌بزووله‌، زانیاری سه‌ید ئه‌حمه‌دی، سه‌یامه‌ند سه‌ید ئه‌حمه‌دی، قادر خه‌رامان فه‌ڕ، كه‌ماڵ مه‌سعوودی و جه‌لال سه‌ده‌فی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ڕفێندراون و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و ده‌ هاووڵاتیه‌ له‌به‌ده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net