له ڕۆژانی ڕابردوودا، دۆخی ته‌ندرووستی “سۆلینا” كچه ته‌مه‌ن پێنج مانگه‌كه‌ی سوعدا خه‌دیرزاده، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ تێك چووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌و منداڵه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت.
تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و منداڵه كاریگه‌ری سه‌ختی له‌سه‌ر سوعدا خه‌دیرزاده داناوه و داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات گیانی منداڵه‌كه‌ی ڕزگار بكه‌ن. سوعدا پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە تۆمەتی “هاوکاری لە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران و ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم“، به ١٢ ساڵ و ۶ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو یه‌ك له‌سه‌ر چواری ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی تێپه‌ڕ كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ورمێ ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه و منداڵه پێنج مانگه‌كه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.