ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، خه‌ڵكی پرسووس له باكووری كوردستان له سنووری كۆبانی كۆبوونه‌وه و ڕۆژنامه‌وانانی ئیستانبوول له چالاكییه‌ك دا خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌كانی جیهان بیلگین و نازم داشتان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه تیرۆر كران و ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگای باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان به‌دوای خۆی دا هێنا. ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كێتی ڕۆژنامه‌وانانی ئێستانبوول خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و ٧ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی پرسووس له باكووری كوردستان له سه‌ر سنووری كۆبانی مانیان گرت و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی داگیركاری له ڕۆژئاوای كوردستان بوون.