ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، محه‌ممه‌د داوه‌ری، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی شیراز، له ناكاودا بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناسراو به “پلاك ١٠٠” گوازرایه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌د داوه‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه محه‌ممه‌د هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی له‌گه‌ڵیان دا نه‌گرتووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو، محه‌ممه‌د داوه‌ری له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شیراز به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و دوورخرانه‌وه بۆ شارستانی به‌ردسیری كرمان، هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.