16
هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی كانتۆنی جزیر له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، بۆ پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه له شاره‌كانی كۆبانی و چلاغا دروشمی “ئێمه هه‌موومان قه‌سه‌ده‌ین“یان به‌رز كرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغانیان بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه. خۆپێشانده‌ران داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بگرن.