پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕوونی چاره‌نووسی هیوا فه‌یزی شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ سه‌قز

ماوه‌ی چوار حه‌فته‌یه‌ كه‌ شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی مولاناوای سه‌قز به‌ ناوی “هیوا فه‌یزی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی مه‌ولاناوای سه‌قز و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دانیشتوویه‌كی ئه‌و گونده‌یان به‌ ناوی “هیوا فه‌یزی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌ی فه‌یزی چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *