پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌سته‌ریكردنی هه‌ستی حسێن په‌ناهی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئاڵمان

دایكی هه‌ستی حسێن په‌ناهی، قوتابی خه‌ڵكی دێولان كه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌ران چووبووه‌ كۆما، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ “هه‌ستی“یان به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئاڵمان گواستووه‌ته‌وه‌ و له‌وێ دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌.

دایكی هه‌ستی به‌ بڵاوكردنی وێنه‌یه‌كی كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ وتی: ئه‌مانه‌ په‌لكه‌ی قژی هه‌ستیه‌، مێرمنداڵێك كه‌ ته‌نیا به‌ بیانووی كچ بوون كه‌وته به‌ر ڕه‌ق و كینه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی. هه‌ستی حسێن په‌ناهی له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری دێولان، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازار ئازاد كرا. ئه‌و قوتابیه له‌ كاتی چوونه‌وه‌ بۆ ماڵ، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاری هێزه‌كانی حكوومه‌ت خۆی له‌ سرویسی مه‌دره‌سه‌ فڕێ دایه‌ خواره‌وه‌ و چووه‌ كۆما. پاش چه‌ند مانگ هه‌ستی له‌ كۆما هاته ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ر ناجێگیر بوو. به‌و بۆنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئاڵمان كرا و ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر ده‌گرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *