ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، به‌ندكراوانی سیاسی له ٢٨ به‌ندیخانه‌ی كوماری ئیسلامی بۆ چل و نۆهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای ئێعدام مانیان گرت.
به‌شداربووانی ئه‌و كارزاره له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی دیكه به‌و چالاكییه و كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامه‌كان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بوون. مانگرتوان هه‌روها ئاماژه‌یان به سه‌پاندنی سزای سه‌نگسار و ئێعدام به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی ژن له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه بوون. له ئیدامه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی موجاهد كوركور هۆشدار دراوه‌ته ده‌زگای قه‌زایی و ڕاگه‌یه‌ندراوه كه بێده‌نگی له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته وه‌حشیانه‌یه، خه‌یانه‌ت به مرۆڤایه‌تیه.