درێژه‌ی سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی به‌فرانبار، ددان پزیشكی ژن به‌ ناویفه‌رزانه محه‌ممه‌د پارساله‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دادستانی گیلان، په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ چالاكێكی مافی ژنان به‌ ناویتینا دلجوودا ساز كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده‌ته‌ سه‌ر ماڵی فه‌رزانه محه‌ممه‌دی پارسا و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، تینا دلجوو، مامۆستای ده‌ركراوی زانكۆ و چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی ڕه‌شت كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم و به‌ تازه‌یی به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنیه‌وه‌ ئازاد كراوه‌، له‌لایه‌ن دادستانی گیلانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی دوو په‌روه‌نده‌ی تازه‌ بووه‌ته‌وه‌. تینا دلجوو له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ دا به‌بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌نداتۆمه‌تبار و به‌ ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و بۆ جارێكی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی گیلان په‌روه‌نده‌ی سێهه‌میشیان بۆ ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ساز كردووه‌، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی هێشتا ڕوون نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net