ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی بریندار و گیانبه‌ختكردووی مه‌عده‌نی ته‌به‌س دژ به جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی پێدانی مه‌سكه‌ن و سه‌رپه‌نایان به بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌نی ته‌به‌س دابوو، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگ، هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كرێكارانی بریندار له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه جواو كراون و چی تر توانای كاركردنیان نییه. به‌رپرسانی ڕژیم پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه بیمه‌ی بێكاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی بریندار ده‌بڕنه‌وه، به‌ڵام ئێستا ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و خاوه‌نكار وڵامی كرێكارانی له‌كاركه‌وتوو و بنه‌ماڵه‌كانیان ناده‌ن.