100

ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، شۆفێرانی تاكه‌سی شارستانی خۆی كه موسافیر بۆ شاری وان ده‌گوازنه‌وه دژ به بڕیاری ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ دانانی باج له‌سه‌ر باكی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
ماوه‌ی پێنج ڕۆژه ده‌یان بارهه‌ڵگری ئێرانی له سنووری توركیا گیریان خواردووه و به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان پێ ناده‌ن. ده‌وڵه‌تی توركیا به تازهزیی باجی له‌سه‌ر باكی سووته‌مه‌نی بارهه‌ڵگر و سهوارییهكانی ئێران داناوه، به‌و بۆنه‌وه به ده‌یان كامیۆن له سنووری توركیا و له نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا گیریان خوادووه. ڕۆژی شه‌ممه، تاكسییه‌كانی شاری خۆی په‌یوه‌ست به مانگرتنی كامیۆن‌داران بوون و داوایان كرد كێشه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.