13
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان به پێی ڕه‌واڵی شه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژ به سزای سێداره له شاری فڕانكفۆرت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست شه‌پۆلی ئێعدامه‌كانی له ئێران مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی و خوازیاری كاردانه‌وی جیددی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بوون.