121

كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری لیپاڕ له شارستانی چابه‌هار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌و پڕۆژه گه‌شتیارییه ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار سێ مانگه حه‌قی بیهكانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه و به‌هۆی تازه نه‌كردنه‌وه‌ی دهفتهرچهكانیان، ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.