8
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری محه‌ممه‌د كه‌ریم ئه‌فشار له تێكۆشه‌رانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له فیداكارییه‌كانی گرت.
محه‌ممه‌د كه‌ریم ئه‌فشار خه‌ڵكی گوندی ئاوێهه‌نگی سه‌ر به شاری سنه بوو كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا و مه‌راسمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووان دا بریندار كرا. ناوبراو پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و بریندارانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار به هۆكارێكی نادیار گیانی له‌ده‌ست دا. ڕۆژی دووشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی محه‌ممه‌د كه‌ریم ئه‌فشار، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شاری سنه له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.