ئه‌میر ڕه‌ئیسیان، پارێزه‌ری په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، ڕایگه‌یاند: حوكمی ئێعدامی ناوبراو له لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات به بێ سه‌ره‌نج دان به‌و به‌ڵگانه‌ی پێشكه‌شی دادگایان كردبوو، پشڕاست كراوه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره، پێشتر حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی به‌غی و مه‌حاره‌به ده‌ركرابوو. پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ئه‌و حوكمه و داوای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه، لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات وێڕای هه‌بوونی ده‌یان به‌ڵگه بۆ بێ تاوان ناساندنی په‌خشان، حوكمه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كرا.