پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گیانبه‌ختكردنی كرێكارێك له‌ بۆكان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، كرێكارێكی بیناسازی له‌ كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ به‌رزایی به‌ربووه‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارێكی بیناساز له‌ سه‌ر ساختمانێكی نیوه‌كاره‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌فرای شاری بۆكان كاری كردووه‌ و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ به‌رزایی كه‌وتووه‌ته‌ نێو چاڵی ئاسانسۆڕ و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. ئه‌و كرێكاره‌ كه‌ هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌خت كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *