كاردانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌ حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان له‌ چه‌ندین په‌یامی ویدیۆیی دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دایكی په‌یمان منبه‌ری، دایكی حه‌بیبۆڵڵا فه‌تحی له‌ دیوانده‌ره‌، بنه‌ماڵه‌ی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی، باوكی شاهۆ به‌همه‌نی و باوكی سارینا ساعدی له‌ شاری سنه‌، له‌ چه‌ند په‌یامی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی به‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون و پشتیوانی خۆیان له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دایكی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی له‌ ستۆرییه‌كی ئینستاگرامی دا وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی دانا و نووسی: جیا له‌ هه‌ر بیر و بۆچوونێك، ئێعدام حوكمێكی نامرۆڤانه‌یه‌ و پاڵپشتی له‌ حه‌قی حه‌یات، پاڵپشتی له‌ ئینسانیه‌ته‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net