شه‌وی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئاكدنیز له پارێزگای مێرسینی باكووری كوردستان، دژ به داگیركردنی شاره‌واری ئه‌و شاره و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر شاره‌وانی ئاكدنیز و هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌داری ئه‌و شاره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و له جێگه‌یان قه‌یوومی دانا. هه‌ڵسووكه‌وتی پۆلیسی توركیا ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكهوتهوه و ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. شه‌وی هه‌ینی، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئاكدنیز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی شاری ڕۆحا بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ئاكدنیز كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت بوون.