چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت له‌ ئێران

به‌پێی ئاماره‌ تۆماره‌كراوه‌كان، پارێزگاكانی ئه‌رده‌بیل، خووزستان و كرمان زۆرترین ڕێژه‌ی پێوه‌ری فه‌لاكه‌تیان له‌ نێو ئوستانه‌كانی ئێران دا تۆمار كردووه‌.

به‌ وته‌ی چالاكانی سیاسی، نرخی هێڵی هه‌ژاری له‌ ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٥ ملیۆن تمه‌ن و به‌ لانیكه‌م ٤٠ ملیۆن ئێرانی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. به‌ پێی ئاماره‌كان، توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان له‌ ١٥ ئوستانی ئێران كه‌متر له‌ ڕێژه‌ی مامناوه‌نده‌ و قه‌یرانی هه‌ژاری و بێكاری، زۆرترین كاریگه‌ری له‌ سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایانه‌ داناوه‌. بۆ نیموونه‌، پارێزگای ئه‌رده‌بیل زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ڵاوسانی تۆماری كردووه‌ و ئوستانه‌كانی خووزستان و كرمان له‌ په‌له‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڕیزبه‌ندیه‌ دان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net