ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ ئاست داگیركردنی شاروانی ئاكده‌نیز له‌ باكووری كوردستان

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، خه‌ڵكی مێرسین بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ داگیركردنی شاره‌وانی ئاكده‌نیز له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ر هاتن.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی توركیا هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی ئاكده‌نیز و چوار ئه‌ندانی شۆرای ئه‌و شاره‌وانیه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردووه‌. به‌ فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت له‌ جێگه‌ی شاره‌دار، قه‌یووم دانراوه‌ و ئه‌و كرده‌وه‌ نایاساییه‌، بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی پارێزگای مێرسین. خه‌ڵكی شۆڕشێگێڕی مێرسین ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراو و زه‌وتكردنی ئیراده‌ی گه‌ل خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و شه‌وی ڕابردوو له‌ ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی پۆلیس چه‌ند گه‌نج بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net