5
ڕاحله ڕاحمی پور له دایكانی دادخوازی ده‌یه‌ی شه‌ست و به‌ندكراوی سیاسی به‌ساڵاچوو له زیندانی ئێڤین، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
ڕاحله ڕاحمی پور ته‌مه‌نی ٧٢ ساڵه و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پزیشكان مانه‌وه له زیندانیان بۆی قه‌ده‌غه كردبوو، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كردووه. ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دا.