سه‌پاندنی سزای نوێی زیندان به‌سه‌ر خۆسره‌و عه‌لی كوردی له‌ مه‌شهه‌د

خۆسره‌و عه‌لی كوردی، پارێزه‌ری به‌ندكراوانی سیاسی له‌ شاری مه‌شهه‌د، له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته‌دا به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی دیكه‌ مه‌حكووم كرا.

ڕۆژی ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٣، خۆسره‌و عه‌لی كوردی كه‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی به‌ مه‌رج له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان تێپه‌ڕ ده‌كرد، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی وه‌كیل ئاباد ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ دوای شۆڕشی ژینا، پارێزه‌ری ژماره‌یك له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان بوو. ئه‌و پارێزه‌ره‌ ئازادیخوازه‌ به‌ بیانووی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕش به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net