ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی به‌فرانبار، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران دژ به خراپی كوالێتی خۆراك و ژاراویبوونی خوێندكاران مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی ناڕازی زه‌رفی خۆراكه‌كانیان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ دا هه‌ڵچنیوه و به كۆبوونه‌وه خوازیاری ڕێزگرتن له خوێندكاران بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شه‌وی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران به‌هۆی خورادنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچووی سلف سرویس ژاراوی بوون و ژماره‌یه‌كیان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه و به‌رپرسانی زانكۆ ڕێگه‌یان نه‌داوه خوێندكارانی دیكه سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. كرده‌وه‌ی نایاسایی به‌رپرسانی زانكۆ ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی لێكهوتهوه و ڕۆژی ڕابردوو له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ مانیان گرت.