ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی كورد له‌ خۆراسانی شومالی

مه‌حموود نیروومه‌ند، چالاكی مه‌ده‌نی كوردی خه‌ڵكی شارستانی ده‌ره‌گه‌ز له‌ خۆراسانی شومالی، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و ٦ مانگ به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان ڕاگوێزرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری ده‌ره‌گه‌ز كاتێك مه‌حموود نیروومه‌ند براكه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌برد، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گواستۆته‌وه‌. مه‌حموود له‌ ساڵی ١٤٠٠ جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا به تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزاموهاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیمبه‌‌ ده‌ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی بۆ دوو ساڵ و ٨ مانگ زیندان كه‌م كرایه‌وه. مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠١ كه‌وته‌ به‌ر لێبوردنی گشتی و ئازاد كرا. ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ درووست كرد و مه‌حموود نیروومه‌ند به‌ یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net