داخوازی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كانی جیهان بۆ سزادانی كۆماری ئیسلامی

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ پێنجی ڕه‌ێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كانی جیهان له‌ نامه‌یه‌كدا خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی سه‌ركوتی به‌هاییه‌كانی ئێران بوو.

سیمین فه‌هه‌ندژ، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به‌هاییه‌كان له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، خوازیاری به‌دواداچوونی خێرای بۆ باروودۆخی به‌هاییه‌كان له‌ ئێران كردووه‌. پێشتریش ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كارناسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ چه‌ند ڕاپۆرت دا دۆخی به‌هاییه‌كانی ئێرانیان یه‌كێك له‌ خراپترین پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ناو بردبوو. كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كانی جیهان له‌ نامه‌كه‌ی دا خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی سیستماتیكی به‌هاییه‌كانی ئێران، گه‌ڕانه‌وه‌ی داراییه‌ زه‌وتكراوه‌كان به‌ بنه‌ماڵه‌ به‌هاییه‌كان، ئازادی به‌ندكراوانی به‌هایی و ته‌زمینی ئازادی ڕاده‌ربڕین بۆ به‌هاییه‌كانی ئێران بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net