10
سامان یاسین هونه‌رمه‌ند و ڕه‌پێری خه‌ڵكی كرماشان، به‌هۆی گوشاری به‌رده‌وانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچار به كۆچكردن بۆ ئاڵمان بوو.
سامان یاسین له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت به موحاره‌به تۆمه‌تبار كرا. به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، حوكمی ئێعدانی ئه‌و به‌ندكراوه له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام به زیندان و دووخرانه‌وه مه‌حكووم كرا. سامان له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا چه‌ند جار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كرا و پاش ئازادی به وه‌سیقه له ئێران چووه ده‌ره‌وه.