كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆری قازی موقه‌یسه و قازی ڕازینی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی به‌فرانبار و به‌دوای تیرۆری دوو قازی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم به‌ ناوه‌كانی مه‌قه‌یسه و ڕازینی، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازه‌كانی ئێران و به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ندین په‌یامی جیاجیادا، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و هۆشداریان به‌ به‌رپرسانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی دا.

بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران به‌ ئاماژه‌ دان به‌ دادگایی كردنی چه‌ند خوله‌كی قازی موقه‌یسه و قازی ڕازینی و سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ئازیزانیان ڕایانگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی په‌تی سێداره‌یان له‌ ملی باشترین ڕۆڵه‌كانی نیشتمان ده‌كرد و حوكمی تیریان بۆ به‌ندكراوانی سیاسی ده‌ر ئه‌كرد، خۆیان بوونه‌ قوربانی ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی له‌ حه‌ق خه‌ڵكی ئێران كردبوویان، ئازیزان پێ بكه‌نن و شاد بن. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی سیاسیش ئاماژه‌یان به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی قازییه‌كانی مه‌رگ، بێڕێزی كردنیان به‌ به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندوو كه‌ قه‌د ئه‌و ئازارانه‌ی به‌ بۆنه‌ی ئه‌حكامی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و دوو قازییه‌ چه‌شتوویان له‌ بیر ناكه‌ن و هۆشدار به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئه‌ده‌ن، چاره‌نووسی هاوشێوه‌ی خۆیان له‌ بیر نه‌كه‌ن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دانیال موقه‌ده‌م، هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین مانی گرتووه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بووه.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net