6
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “عاسف ساسوولی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی هیرمه‌ند گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له بازگه‌ی “غوڵام عه‌لی دادخودا“ی سه‌ر به شارستانی هیرمه‌ند به بێ هۆكار ئۆتۆمبێلی ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و عاسف ساسوولی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتیه به‌لووچه خێزاندار و باوكی چوار منداڵ بووه.