ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، ئه‌هواز و قائیمشار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانبار، به‌ پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net