ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، ڕێكخراوی شۆڕشی ژنانه له ڕاگه‌یاندنێك دا وێڕای مه‌حكووم كردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، پشتیوانی خۆی له مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشه‌ممه له كوردستان ده‌ربڕی.
له‌و ڕاگه‌یاندنه دا هاتووه، ڕێكخراوی شۆڕشی ژنانه به هه‌موو هێز و توانای خۆیه‌وه پشتیوانی له مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات. ئه‌و مانگرتنه هێمای یه‌كگرتوویی، خۆڕاگری و خه‌بات دژ به سه‌ركوتی سیستماتیكی كۆماری ئیسلامییه. حوكمی نامرۆڤانه‌ی ئێعدام هه‌مان قه‌تڵی حكوومه‌تیه، خه‌ڵكی كورد ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتی وه‌حشیانه، ئه‌شكه‌نجه و به‌ندكران ده‌بنه‌وه و ئه‌بێ پاڵپشتی بكرێن. كوردستان ناوه‌ندی سه‌ره‌كی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی بوو و له ساڵانی ڕابردووش دا به‌رده‌وام پێشه‌نگی خه‌بات دژ به دیكتاتۆری حكوومه‌تی مه‌زهه‌بی بووه. داوا له هه‌موو موعه‌لیمان، خوێندكاران، قوتابیان، كامیۆن‌داران، كرێكاران، په‌ره‌ستاران و كاسبكاران ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بن چوونكه مانگرتن كاریگه‌رترین شێوه‌ی خه‌باته كه توانا و هێزی یه‌كگرتووی جه‌ماوه‌ر پیشان ده‌دات.