خۆپێشاندانی كرێكاران له‌ مه‌راكش دژ به‌ یاسای نویێ مانگرتن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، یه‌كێتی كرێكارانی مه‌راكش دژ به‌ ره‌شنووسی یاسای نویێ مانگرتن له‌و وڵاته‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م یاسا نوێیه‌ دژ به‌ ئازادی یه‌كێتی كرێكارانه‌.

یه‌كێتی كرێكارانی مه‌راكش خوازیاری یه‌كگرتنی كرێكاران و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ یاسای نوێی مانگرتن بوون. ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌م یاسایه‌ مافی كرێكارانی مه‌راكش بۆ مانگرتن  پێشێل ده‌كات و ڕێگری له‌ مانگرتنی كرێكاران دژ به‌ به‌رزبوونی نرخی كه‌ڵوپه‌ل و هاوسان نه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ گه‌ڵ نرخی پێداویستییه‌ مرۆییه‌كان، ده‌گرێت. یه‌كێتی كرێكاران جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی و هه‌رو خوازیاری كووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net