له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٤ كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕفێندراون و بۆ شوێنێنكی نادیار ڕاگوێزراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ٦ كه‌س له بازاڕیانی به‌شداربووی مانگرتنی گشتی به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سێف په‌ناهی“، “سینا ڕه‌زایی“، “محه‌ممه‌د ئه‌تله‌سی“، ئومید محه‌ممه‌دی“، “ئه‌مجه‌د گه‌ریاخیز” و“نه‌عیم دوستی“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. هه‌روه‌ها چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی “سوهه‌یلا مه‌تاعی“، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری دێولانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی دیار نییه. هاوكات ٤ شارومه‌ندی دیكه به ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن نژاد“، “محه‌ممه‌د ئه‌مین حه‌سه‌ن نژاد“، “ڕه‌حیم عه‌لیزاده” و “ئه‌مجه‌د ساڵح زاده” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، له شاره‌كانی سه‌رده‌شت و سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له لایه‌كی دیكه‌وه، به ڕفاندنی سێ شارومه‌ندی دیكه به ناوه‌كانی “كه‌یوان ئه‌ساسه“، “جێگر موجاهدی” و “فه‌رهاد پله“، له شاری پیرانشار، ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌و شاره بۆ ٩ كه‌س به‌رز بووه‌وه.