3
به وته‌ی پارێزه‌ری په‌خشان عه‌زیزی، داخوازی ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه قبوڵ كراوه و بڕیاره پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بكرێت.
پارێزه‌ری “په‌خشان عه‌زیزی“، به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له سه‌ر ماڵپه‌ڕه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند: داخوازی ڕاگرتنی حوكمی سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و پێداچوونه‌وه له سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له لایه‌ن یوانی باڵای وڵاته‌وه قه‌بووڵ كراوه و بڕیاره بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی حوكمی له سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕابگیرێت.