ئه‌نجومه‌نه دادخوازه‌كانی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، له په‌یامێك دا ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد و سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی گشتیان له هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و بنه‌ماڵه‌كانیان پیرۆزبایی كرد.
له‌و په‌یامه‌دا هاتووه، خه‌ڵكی ئاگا و خه‌باتكاری كوردستان، كۆماری ئیسلامی، هه‌وڵی دا له ڕێگه‌ی سازكردنی كه‌ش و هه‌وای ترس، بانگهێشت، هه‌ڕه‌شه له كاسبكاران و ڕفاندنی چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی، ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی مانگرتنی بگرێت، به‌ڵام نه‌یتوانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ داكۆكی كردن له مافه‌كانی مرۆڤ و پاڵپشتی له په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و هه‌موو ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی مه‌ترسی ئێعدام‌یان له‌سه‌ره كپ بكات. خه‌ڵكی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست هاوڕێ له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی حیزبه سیاسییه‌كان به خه‌ڵكی ئێران و كۆمه‌ڵگای جیهانیان نیشان دا كه یاسا هه‌مان خواست و ئێراده‌ی گه‌له، نه‌ك ئیراده‌ی پووچه‌ڵی كۆماری ئیسلامی. هیوادارین كه ئه‌و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌رانسه‌ری ئێران ببینین.