19
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كوردانی شۆڕشگێڕی دانیشتووی وڵاتی یۆنان له شاری ئاتێن كۆبوونه‌وه و دژ به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
ناوه‌ندی كه‌لتووری دیمۆكراتێكی كوردان له شاری ئاتێن ئه‌و چالاكییه‌ی به‌ڕێخستووه و به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت” و “بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا“، هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه. كوردانی شۆڕشگێڕ داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژی كوردان له ڕۆژئاوانی كوردستان بگرن.