16
به‌یانی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی خۆڕه‌م ئاوا دژ به داگیرکردنی کێو و زه‌وی له ناوچه‌كانی “مودبه كوه” و كه‌مه‌ربه‌ندی سه‌زی گه‌ڕه‌كی “قازی ئاباد” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكانی ژینگه‌یی له شوێنی لێدانی كارگه‌ی شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به سپای پاسداران له “مودبه كوه” كۆبوونه‌ته‌وه و به لێدانی زه‌نجیره‌ی ئینسانی خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و داگیرکاریه بوون.