26
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووس به ناوه‌كانی عه‌سگه‌ر فولادزاده و وی‌دا محه‌ممه‌دی بۆ دادگای ئینقلابی شاره‌کانی ته‌ورێز و تاران بانگهێشت كراون.
وی‌دا محه‌ممه‌دی، له ئه‌نجامی په‌روه‌نده‌سازی لقی یه‌كی دادسه‌رای ئه‌منیه‌تی تاران، بۆ لقی ٢٦ی دادگای ئینقلاب به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئیمان ئه‌فشاری بانگهێشت كراوه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌بێ وڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌سگه‌ر فولادزاده، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز، له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونییه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت كراوه.