ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ڕاگیرانی خێرای حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی به‌ندكراوانی سیاسی بوو.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به چالاكییه‌كانی په‌خشان عه‌زیزی له بواری مافی مرۆڤ دا، سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه وه‌كوو جه‌نایه‌ت ناو براوه. ئه‌و به‌یاننامه له‌لایه‌ن لقی “دۆڵی سان فرناندۆ” بڵاو كراوه‌ته‌وه و به توندی پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی له بواری مافی مرۆڤ دا شه‌رمه‌زار كردووه. ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه جه‌ختیان كرده‌وه كه حوكمی ئێعدامی په‌خشان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو میساقه‌كانی مافی مه‌ده‌نی و سیاسییه و نیگرانی جیددی له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم وه‌كوو ئه‌شكه‌نجه و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ درووست كردووه.