15
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، په‌یام فه‌تحی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌یامی فه‌تحی له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه و پاش لێپرسینه‌وه ئازاد كراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری بانكگران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌به‌رده‌ست دا نییه.