ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی توركیا هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری هاكان فیدان بۆ عێراق، ناوچه شاخاوییه‌كانی باشوور و به‌ندئاوی تشرینی له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تۆپخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ئۆتۆمبێلی پێشمه‌رگه‌ی له نزیك خاڵی سنووری عێراق كردووه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵی سه‌ر به لیوای ٤ی فه‌وجی ٢ به ناوی “كاسم محه‌ممه‌د” بریندار بووه. شایانی باسه كه له‌و تۆپبارانه‌دا چه‌ندین خانووی گوندنشینان وێران و زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی گه‌یشتووه. له هه‌مان كات دا فڕۆكه‌كانی توركیا خه‌ڵكی مانگرتوو له سه‌ر به‌ندئاوی تشرینیان له كۆبانی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجانی ئه‌و هێرشه‌ش دا چه‌ند كه‌س بریندار بوون.