9
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی زاگرۆس ڕه‌سووڵی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوێنی كاری زاگرۆس ڕه‌سووڵی و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه پاش مانگرتنی سه‌ر‌كه‌وتووانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان شه‌پۆلێك له بانگهێشت و ڕفاندنی چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردووه و پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ دا درێژه‌ی هه‌یه.