15
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، چاره‌نووسی مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی پارسا ڕۆسته‌می، ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كه پاش مانگرتنی بازاڕیانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، بازاڕیانی شاری سنه دژ به سزای ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی مانیان گرت، ١٦ چالاكی كرێكاری، كاسبكار و چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كراون. یه‌ك له‌و كه‌سانه، پارسا ڕۆسته‌می، مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی بێ ئاكام بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.