15
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان،بنه‌ماڵه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو به ناوه‌كانی موحسن مه‌زڵووم، پژمان فاتحی، محه‌ممه‌د فه‌رامه‌زری و وه‌فا ئازه‌ربار، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانیان له چه‌ند مه‌راسمی جیاجیادا ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
دایكانی دادخواز وێڕای دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ سزای سێداره و ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، له چه‌ند په‌یامی جیاجیادا خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانیان بوون.