دوو به‌ندكراوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی وریشه مورادی و ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌نجاوسێهه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام دوو نامه‌یان ڕوو له به‌رپرسانی ڕژیم، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بڵاو كرده‌وه.
وریشه مورادی له نامه‌كه‌ی دا نووسیویه: ئێمه، وه‌كوو به‌شێك له ژنانی تێكۆشه‌ری به‌ندكراو حوكمی ئێعداممان وه‌ر گرتووه، ئه‌و حوكمه ته‌نیا بۆ ئێمه نییه و هه‌وڵێكه بۆ سه‌ركوتی كۆمه‌ڵگا، ئێمه به خۆڕاگری، پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رانبه‌ری دا ڕاوه‌ستاوین. مانگرتنی به‌ربڵاوی كوردستان نیشان دا كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به چۆك دا نایێت. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری له نامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند: له ڕێگه‌ی خه‌بات بۆ حه‌قی ژیان، شكست مانای نییه. هه‌ر سێشه‌ممه به كۆده‌نگی، هاوار ده‌كه‌ین نا بۆ په‌تی سێداره و ئه‌و ڕێگایه درێژه‌ی هه‌یه، ئێمه له به‌رانبه‌ر زاڵم دا ته‌سلیم نابین.