چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ژنكوژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژنی گه‌نج به‌ ناوه‌كانیگوڵناز، ته‌مه‌‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی ماهیده‌شتی كرماشان، هه‌روه‌هاعاتفه زۆغه‌یبیته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی شووشته‌ر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژنێكی گه‌نجی دووگیان له‌ ماهیدشت به‌ ناوی گوڵناز، له‌لایه‌ن باوك و براكه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌ك بریندار و پاش ٢١ ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌ كۆما گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و منداڵه‌كه‌ی له‌بار چووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێبه‌ندان، ژنێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ ناویعاتفه زۆغه‌یبیخه‌ڵكی شووشته‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی به‌ ١٦ فیشه‌ك له‌لایه‌ن باوك و براكه‌یه‌وه‌ كوژراوه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مافی ژن، عاتفه پێشتر په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كوڕێك دا بووه‌ و هه‌ڵهاتووه‌. ساڵی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی كوڕه‌كه‌ كه‌ عه‌شیره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شووشته‌ر بوون ده‌چنه خوازبێنی و به‌ په‌رداختی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌ن باوك و برای قوربانی ڕازی ده‌كه‌ن تاكوو واز له‌ كوشتنی بێنن، به‌ڵام به‌یانی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ چه‌ك ده‌یكوژن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net