چالاكی ژینگه‌پارێزان له‌ ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و منداڵانی چاوگه‌شی ئه‌و شاره‌ له‌ چالاكییه‌كدا زبڵ و پاشماوه‌یان له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی زرێبار كۆكرده‌وه‌.

ڕێكخراوی سه‌وزی چیای مه‌ریوان داوای له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌ كاتێك بۆ گه‌شت كردن سه‌ردانی ده‌ریاچه‌ی زرێبار ده‌كه‌ن، جوانی و خاوێنی سرووشت بپارێزن و منداڵه‌كانیان به‌شداری چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ بكه‌ن تاكوو په‌روه‌رده‌ ببینن و له‌ ئاست پاراستنی ژینگه‌ خۆیان به‌ به‌رپرسیار بزانن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net