ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، ٢١ گه‌نجی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌رپول زه‌هاو و كرماشان كه له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به دانانی وه‌سیقه‌ی ١ بۆ پێنج ملیارد تمه‌نی له زیندان ئازاد كران.
ناسناوی ئه‌و ٢١ شارومه‌نده بریتیه له: “پویا دلجوو“، “محه‌ممه‌د دلجوو“، “یووسف ڕه‌نجبه‌ر“، “خالد كه‌مه‌ری“، “كاوه سوهرابی“، “ئومید ساڵحی“، “محه‌ممه‌د نه‌یریزی“، “ئه‌یمه‌ن سه‌فایی“، “سۆهه‌یب حه‌یده‌ری“، “حامد ئێلیاسی“، “عومه‌ر بابایی“، “مه‌یسه‌م پاڵانی“، “كۆمار نادری“، “یووسف ئێلیاسی“، “ئاریام ئه‌حمه‌دی“، “محه‌ممه‌د عه‌زیزی“، “محه‌ممه‌د یووسفی“، “ئارمین مورادی” و عێرفان مورادی“. شایانی باسه كه شاره‌مه‌ندێكی دیكه به ناوی په‌یام ڕه‌نجبه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ٢١ كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.