7
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی پاژین له شاری بانه، دارستانه‌كانی نێوان گونده‌كانی د‌رگاشێخان و كانی به‌نه له‌لایه‌ن كه‌سانی قازانجپه‌رسته‌وه تاڵان كراوه.
به وته‌ی ژینگه‌پارێزان، دارستانێكی چڕ و پڕ له نێوان گونده‌كانی د‌رگاشێخان و كانی به‌نه بوونی هه‌یه و ماوه‌ی یه‌ك ساڵه كه‌سانی قازانجپه‌رست داره به ته‌مه‌نه‌كان ده‌بڕنه‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگرییان لێ ناكه‌ن. ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئه‌و شاره سكاڵایان له‌سه‌ر تاوانباران تۆمار كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان نه‌هێنن، ناسناویان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.