ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی گوندی “شمشێر“ی سه‌ر به شارستانی پاوه، دژ به تێكدانی سرووشتی چیای شاهۆ، جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و گونده‌یان داخست و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، تێكدانی سرووشتی شاهۆ زیانێكی زۆری به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاندووه و پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵانی ڕابردوودا، سپای پاسداران ده‌یان جاده و بنكه‌ی نیزامی له داوێنی چیای شاهۆ لێ داوه و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانی قازانجپه‌رسته‌وه تاڵان كراوه. له ناو چوونی ڕووبه‌ڕێكی زۆر له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه دێمه‌نێكی ناخهه‌ژێنی به‌خشیوه و ژینگه‌دۆستان داوای كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر ئه‌و كاولكارییه ده‌كن.