گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات

ماڵپه‌ڕی په‌یام

دوو برا به ناوه‌كانی نه‌ریمان و میلاد ڕندانی كه‌ به‌دوای مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان دژ به‌ ئێعدامی پخشان عزیزی و وریشه مورادی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای سنه‌ ڕاگوێزراون.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣،نه‌ریمان ڕندانیبه‌ بیانووی به‌شداری له‌ مانگرتنی گشتی ومیلاد ڕندانیڕۆژێك پاش ڕفاندنی براكه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانیان دا گیرا. له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كردووه‌ به‌ڵام زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net